ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی (فوئاد سدیق) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی (فوئاد سدیق)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەیەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بۆ بەڕێز (فوئاد سدیق).
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھاوکار و دۆستانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و کۆتا کۆستتان بێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۳ی نۆڤێمبەری٢٠٢٤




