پشووی سەرژمێری درێژکرایهوه

ههلێر-KDP.info- سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەسەڵات بە وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەدات كە ڕۆژێك یان زیاتر بۆ فەرمانبەران بكەن بە پشوو كە لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانن.
ئەمڕۆ شەممه بەپێی فەرمانێكی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێریی دانیشتووان، پشووی سەرژمێری درێژ كرایەوە.
بۆ پشووەكە مۆڵەت دراوەتە وەزیر و بەرێوەبەرە گشتییەكان، تا فەرمانبەرانیان لەو شوێنانە بمێننەوە، بۆ ئەوەی لەو دوو ڕۆژە تا تەواوی زانیارییەكانیان تۆمار دەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو پشووە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە لە ناوچە كوردستانییەكانن.




