٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا: پێویستە حکوومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر پێکبهێنرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی ٢٢ی ١١ی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە شاری دھۆک، پێشوازیی لە ستیڤن ھیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر پێکھێنانی حکوومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر، کە لە زووترین کاتدا دەستبەکار بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی ھەموو ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بکات.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان کرایەوە، ھەروەھا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار