مهحموود مهشههدانى: نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانی بەسەردا هاتووە

دهۆک-KDP.info- د. محموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، له پێنجهمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: "ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و ناوچەکە دهبنهوه لەو چوارچێوەدا بە تایبەت هەرێمی کوردستان، بەر لە 7 تشرینی یەکەمی 2003، زۆر جیاوازە بەراورد بە ئێستا."
مەشهەدانی ئاماژەی بەوەش دا، "ئێستا نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانی بەسەردا هاتووە، گڕى ئاڵۆزییەکان لەو شوێنانەی کە هەبوون بەرەو ناوچەی تر فراوان بووە، لەهەمانکاتدا ڕێککەوتن و ئاشتییە کۆن و نوێیەکان بایەخیان پێ نادرێت."
مەحموود مەشهەدانی، گوتیشی، "دۆناڵد ترەمپ، ئیستا سەرۆکایەتیی خولى دووەمی دەست پێ دەکات و دەبێت هەوڵی سیاسی هەبێت، هەروەها ئێمەش خۆمان لە کێشە و قەیران بە دوور بگرین لە ئالنگاریی و ئاستەنگەکان کە تاوتوێ دەکرێن لە چوارچێوەی یاسا سیاسییەکان، بە شێوازێکی ئەکادیمی کە باس لە شکستی ڕژێمی نێودەوڵەتی سیاسی دەکات، بەداخەوە شکستی ئەو ڕژێمە نیودەوڵەتیی شکستخواردوو بوو، کە زیاتر لەسەر جەمسەرگیری بووە، جا ئەمەریکا بووبێت یاخود لایەنی دیکە، کە کێبڕکێکانیان هاوپەیمان بوون، لێوان لێویش بوون لە قەیران، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەموو ئەو ئاستەنگانە چارەسەر نەبووە نموونەش جەنگی ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست و جەنگی غەززە."
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له درێژهى وتارهكهیدا، گوتی: "بەراورد بە ڕابردوو، هەرێمی کوردستان ئێستا زۆر جیاوازە".




