مەسروور بارزانی سەرەخۆشیی لە ئازاد گەرماڤی دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە ئازاد گەرماڤی کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بە ئازاد گەرماڤی گەیاند، کە دایکی کۆچی دوایی کردووە.
ھاوکات سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوا لێ خۆشبێت بە بەھەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرانبەردا، ئازاد گەرماڤی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و ھاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی.




