شاندێکی باڵای عێراق گەیشتنە ھەولێری پایتەخت

ھەولێر-KDP.info- حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەکی دیکە لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی حکوومەتی عێراقی گەیشتنە ھەولێر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٤).
ئەمشەو پێنجشەممە ٢٠٢٤.١١.٢١، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی ھەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشوازیانکرد لە شاندێکی باڵای عێراق، کە پێکھاتبوو لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەکی دیکە لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی حکوومەتی عێراقی، کە بڕیار وایە سبەی ھەینی لە شاری دھۆک بەشداربن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس٢٠٢٤) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان.






