٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاری کۆڕبەندی مێپس لە پارێزگای دھۆک

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- سبەی کۆڕبەندی مێپس بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێڕاق و نوێنەری وڵاتانی دراوسێ و کەنداو و ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت. 

ھەڵمەت کێستەیی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی "ئەمریکی _ کوردستانی"، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کۆڕبەندی مێپس سێ ڕۆژ دەخایەنێت، ڕۆژی یەکەم ١٩ی مانگ بوو، لە پێنج وۆرک شۆپی داخراو پێکھاتبوو، ١٣٠ کەسی ئەکادیمی بەشدارییان تێدا کردبوو، باسی کێشەی ئابووری و سیاسی و ئەمنی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرا، دواتر بە ڕاپۆرت پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت، ڕۆژی دووەم و سێ یەم، سبەی و دووسبەی کۆنفرانس ئەنجام دەدرێت، ئەویش لە ژمارەیەک وتار و پانێل پێکدێت، سەرۆکی حکوومەت و نوێنەری حکوومەتی عێڕاق و نوێنەری وڵاتانی کەنداو و دراوسێ و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەشدار دەبن، دوو ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت. 

ھەڵمەت کێستەیی گوتیشی: کۆڕبەندەکە بەناوی (ھەڤدژی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست)ە، ھەندێک بابەت پەیوەستن بە ئابووری، ھەندێکیش بە سیاسەت و ھەندێکیش بە بابەتی ئەمنی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باس دەکرێن، سبەی کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تا کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، ڕۆژی دووەمیش لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە دەبێت. 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار