مه‌خموورییه‌كان هه‌ست خۆشی خۆیان بۆ KDP باس ده‌كه‌ن

مه‌خموور-KDP.info- ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتیانی ڕه‌سه‌نی مه‌خموور گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌ڤه‌ری خۆیان بۆ سه‌رژمێری و هاووڵاتییه‌كی مه‌خمووریش ده‌ڵێ، بۆ ئێمه وه‌ك رۆژی جه‌ژن بوو.
دیار مه‌لا خدر، کە شارەزای كاروباری ناوچه كوردستانییه‌كانە و وەک خۆی گوتی، به هۆی هه‌ستی كوردایه‌تییه‌وه گه‌شتێكی به‌هاره‌ی ئه‌نجام داوه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: گه‌ڕاوینه‌ته‌وه شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆ به‌شداریکردن له سه‌رژمێریی گشتی، هه‌ستێكی زۆر خۆش بوو و وه‌ك گه‌شتێكی به‌هاره خه‌ڵك روویان له زێدی باب و باپرانیان كرد، هیچ ماڵێكی مه‌خموور نییه دوو تا سێ ماڵ میوانی نه‌بێت، هه‌ستێكی پڕ جۆش و خرۆشی كوردایه‌تیمان له خه‌ڵك بینی.
دیار مەلا خدر ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی بۆشایی ئه‌منی له هه‌ندێ ناوچه‌ی مه‌خموور، به‌ڵام خه‌ڵك زۆر جیددی بوو له‌وه‌ی خۆی تۆمار بكات له پرۆسه‌ی سه‌ژمێری، چونكه چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كان په‌یوه‌ستە به‌و سه‌رژمێرییه‌وە، چه‌ندین گوندم بینی خه‌ڵك خێمه‌ی هه‌ڵداوه بۆ مانه‌وه‌یان.
عه‌لی ئه‌مین، هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری مه‌خمووره و له هه‌ولێره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌خموور، ئه‌ویش بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هاتینه‌وه زێدی خۆمان و هه‌ستێكی كوردایه‌تیی خۆشه و وه‌ك ڕۆژی جه‌ژنه بۆ ئێمه، به‌ڵێن ده‌ده‌ین مه‌خموور بۆ كوردایه‌تی هه‌ر سه‌نگه‌ری پێشه‌وه ده‌بێت و ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
قائید میرۆ




