٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانیاری لەبارەی قەدەغەی ھاتوچۆ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر دەڵێت، لە سبەیەوە قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و تەنیا بازاڕی میللی دەکرێنەوە، بازاڕی گشتی داخراو دەبن، ھاتوچۆش لە نێوان شارەکان نابێت، پێویستە تەنیا بۆ کاری پێویست خەڵک لە ماڵ بێنە دەرەوە.
مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمشەو کاتژمێر ١٢ی شەو قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و بە ھیچ جۆرێک ھاتوچۆ لە نێوان شارەکان نامینێت و بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر بەردەوام دەبێت، تاوەکو تیمەکانی سەرژمێری کاری خۆیان تەواو دەکەن، ڕێگە دراوە لەناوخۆی شار بازاڕە میللیەکان کراوە بن، بەڵام بازاڕی گشتی و مۆڵەکان داخراو دەبن، ھاووڵاتییانیش تەنیا بۆ کاری زەرور دەتوانن دەربچن دەنا پێویستە لە ماڵ بمیننەوە، بەڵام وەکو سەردەمی کەرەنتینە نابێت کە ھیچ کەسێک بۆی نەبێت بچێتە دەرەوە، چونکە نانەواخانە و بازاڕی بچووک و نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی زەرورن کراوە دەبن.
مەسعود کاڕەش گوتیشی: فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان داناخرێن و کراوە دەبن، بۆ ئەوەی ھاتوچۆ و کاری بازرگانی بەردەوام بێت، بەڵام ھاتوچۆ کردن لە شارێک بۆ شارێکی دیکە بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
بڕیارە سبەی لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتی بەڕێوە  بچێت، بۆ کارئاسانی بۆ تیمەکانی سەرژمێری بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر پشوو دەبێت و قەدەغەی ھاتوچۆ ڕادەگەیندرێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار