له KDPیهوه وردهكاری لێخۆشبوونی قەرزێكی سەر هاووڵاتیان بزانه

هەولێر-KDP.info- بە پاڵپشتیی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێكاری لێخۆشبوون لە 20%ی قەرزی بچووك رادەگەیەنێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كە ئەمڕۆ 19ی11ی 2024، دەرچووە و وێنەیەكی دەست ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كهوتووه ئاماژە بەوە كراوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی بچووك دەرچوو.
بەپێی نووسراوەكە، لە 20%ی قەرزی بچووك لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، جەختیش لەوە كراوەتەوە كە لێخۆشبوونەكە بەدوو شێواز دەبێت.
یەكەمیان ئەوەیە: "لێخۆشبوون لە 20% لە كۆی گشتیی بەركەوتەكانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەبێت."
دووەمیان ئەوەیە: "دانەوەی قەرزەكە لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت، قەرزار سەرپشكە بە یەك گوژمە یانیش بە شەش پشكی یەكسان قەرزەكە بداتەوە."

بڵند ئیبراهیم




