٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد سەباح: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دڵنیایی تەواوی بە ھەرێم داوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕایگەیاند: لە سەردانەکەی سوودانی بۆ ھەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت و بەرپرسانی حکوومەت، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێو کۆبوونەوەکان بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پڕۆسەی سەرژمێری چارەنووسسازە و زۆر گرنگە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان لەو ڕۆژەدا لە ناوچە ڕەسەنەکانیان ئامادەبن.

ناوبراو دووپاتی کردەوە، سەبارەت بەو تێبینییانەی لەسەر ئەو پڕۆسەیە ھەبوو، ئەو کێشانە لە نێوان سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ چارە کراون و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دڵنیایی تەواوی بە ھەرێم داوە، کە ھیچ کێشەیەک لە پڕۆسەکەدا بۆ خەڵکی کوردستان نابێت.

ئومێد سەباح، باسی لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان کرد و گوتی: لە دوایین سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ھەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و بەرپرسانی حکوومەت، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێو کۆبوونەوەکان بووە و بەڵێن دراوە کە چارەسەری یاسایی بۆ ئەو بابەتانە بدۆزرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار