لایه‌نه‌كانی مه‌خموور له‌باره‌ی سه‌رژمێری هاوڕان

مه‌خموور -KDP.info- لایه‌نه سیاسییه كوردییەکان له مه‌خموور له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رژمێری یەکدەنگن، نوێنه‌ری پارتی له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، دەڵێت: ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاریه‌كین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردانی ده‌ڤه‌ره‌كه.
عه‌بدوڵڵا تاهیر، كارگێڕی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: دوێنێ حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان له قه‌زای مه‌خموور، له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجام دا، تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رژمێری له سنووری مه‌خموور كرایه‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رژمێری.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی گوتیشی: لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رژمێری وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی نیشتمانیی چاره‌نووسساز بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان یەکدەنگ و یەکهەڵوێستن، به‌تایبه‌تی بۆ ده‌ڤه‌رێكی وه‌ك مه‌خموور كه ده‌كه‌وێته سنووری مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق.
عه‌بدوڵڵا تاهیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: پارتی له مه‌خموور هه‌موو هاوكارییه‌كی هاووڵاتییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له سه‌رژمێری، له سنووری ناحیه‌ی دیبه‌گه 250 خانوو ئاماده‌كراوە بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رژمێری، ئۆتۆمبێلیش ئاماده ده‌كه‌ین بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی، به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له پرۆسه‌كه.
داوا له كوردانی مه‌خموور ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی مه‌خموورن ڕۆژی سه‌رژمێری ئاماده‌بن.
قائید میرۆ




