٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ڕەفیق ڕەشید چەوتانی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ڕەفیق ڕەشید ڕەحمان چەوتانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ڕەفیق ڕەشید ڕەحمان چەوتانی)  

بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ڕەفیق ڕەشید ڕەحمان چەوتانی)مان بیست، بە  خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

هیوادارین هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست  و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱٦ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار