پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ئاشووری زیا مەلک ئیسماعیل یاقو

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ئاشووری زیا مەلک ئیسماعیل یاقو راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناوداری ئاشووری (زیا مەلک ئیسماعیل یاقو)ـمان پێ گەیشت.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو زیا مەلک ئیسماعیل یاقو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بارەگای بارزانی
16ی تشرینی دووەمی 2024




