شاره‌زایه‌ك: کەرتی وزە لە ھەرێم پێشکەوتووە و عێراقیش دەتوانێ لێی سوودمەند بێت

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام دەڵێت، كه‌رتی وزه له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، سیسته‌می كاره‌بای 24 كاتژمێری ئه‌وه‌نده به‌سووده ته‌نانه‌ت عێراقیش ده‌توانێت سوودی لێ وه‌ر بگرێت.
حه‌مه‌ئه‌مین هه‌وارمانی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆ، كه‌رتی وزه پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، توانراوه 165 مێگاوات له‌و غازه‌ی پێشتر ده‌سۆتێندرا له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بکرێتە كاره‌با، هه‌روه‌ها غازی كۆرمۆر زۆر زیادی كردووه، ئێستاش كاری تێدا دەکرێت، به‌رهه‌می كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان خراپ نییه، كێشه له ئیداره‌دانی كاره‌بایه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام گوتی: له كابینه‌ی نۆیه‌م كاری زۆر كراوە بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می کارەبا ببێتە 24 كاتژمێری، له هه‌ندێ گه‌ڕه‌ك و سیتییه‌كان ده‌ست به پڕۆژه‌كه كراوه، چونكه پێویسته كۆنتڕۆڵی به‌شداربوانی كاره‌با بكرێت، ئه‌و كاره‌بایه‌ی حكوومه‌ت ئێستا ده‌ستی پێ كردووه و 24 كاتژمێرییه و زۆر هه‌رزانتره له كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی، چونكه سیسته‌مه‌كه پریپه‌یده و پێشتر ده‌یكڕی.
حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ورامانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: من پێم وایه عێراقیش ده‌توانێت سوود له‌و پڕۆژه‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت بۆ دابینکردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری، چونکە هه‌رچه‌نده ئێمە به‌رهه‌می كاره‌با زیاد بكه‌ین ناگه‌ینه خواستی هه‌موو خه‌ڵك له ماڵ و شوێنی بازرگانی و پڕۆژه‌كان، ته‌کە ڕێگا بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری سیسته‌می پریپه‌ید و كۆنتڕۆڵی به‌شداربوانی كاره‌بایه.
حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ورامانی گوتی: چەندین ساڵە كێشه‌ی كاره‌با به‌رده‌وامه، گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی وزه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له وزه‌ی جیاواز وه‌ر بگرین، بۆ نموونه سیسته‌می وزه‌ی خۆر و دانانی ئامێری "وزەی خۆر" ده‌بێتە هۆكار بۆ گۆڕینی به‌رهه‌می كاره‌با.
قائید میرۆ




