مه‌حموود عوسمان: هیچ زانیارییه‌كی سه‌رژمێری ئاشكرا ناكرێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری ده‌ڵێ، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی سه‌رژمێری به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌شڵێ، هیچ زانیارییه‌كی خێزانی و تاكه‌كه‌سیی ناو فۆڕمی سه‌رژمێری، ئاشكرا ناكرێت.
مه‌حموود عوسمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری له عێراق، تایبەت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: سبه‌ی بیست هه‌زار بژمێر راهێنانه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و رۆژی 17ی مانگ ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان، راسته رۆژانی 20 و 21 مانگ سه‌رژمێریی فه‌رمی به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام له رۆژی یه‌كشه‌ممه بژمێره‌كان سه‌ردانی خێزانه‌كان ده‌كه‌ن و داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین رۆژی یه‌كشه‌ممه و رۆژانی دواتر كه ده‌چنه ده‌ره‌وه، كه‌سێكی خێزانه‌كه له ماڵ بمێنێ و بهڵگهنهكانی لابێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك بژمێره‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن، زانیاریی هه‌بێت.
ئه‌ندامەکەی لیژنه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له عێراق گوتیشی: رۆژانی 20 و 21ی مانگ پێویسته هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان ئاماده‌ییان هه‌بێت و ورده‌كاری بخه‌نه ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له نێو فۆڕمی سه‌رژمێری هه‌ن و وه‌ڵام بدرێنه‌وه، به‌ڵام رۆژانی پێش 20ی مانگ ده‌توانرێت ته‌نیا كه‌سێك له ماڵ ئاماده بێت و به‌ڵگه‌نامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی لابێت.
له‌باره‌ی مه‌ترسی له ناوچه كوردستانییه‌كانیش، مه‌حموود عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: من سه‌رژمێری به مه‌ترسی نابینم له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به پێچه‌وانه‌وه پێویسته وه‌ك جه‌ژن سه‌یر بكرێت و داوا له هاووڵاتیانی كه‌ركووك و هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رژمێڕی ئاماده بن و خۆیان له‌سه‌ر ناوچه‌كانیان تۆمار بكه‌ن.
سەبارەت بە زانیاریی نێو فۆڕمی سه‌رژمێری، مه‌حموود عوسمان ده‌ڵێت: هه‌موو زانیاریی خێزانی تۆمار ده‌كرێن له سه‌رژمێری، به‌ڵام به‌پێی یاسا كه‌س بۆی نییه زانیاری كه‌سی بدركێنێ و كام به‌رپرس له عێراق زۆر گه‌وره‌یه، داوای زانیاری بكات پێی ناده‌ین، هه‌ر كارمه‌ندێك، هه‌ر بژمێرێك زانیاری بدركێنێ، ئه‌وه به‌پێی یاسا حه‌وت ساڵ زیندانی ده‌كرێت و سزای ماددیش هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیچ زانیارییه‌كی تاكه‌كه‌سی و خێزانی بڵاو ناكرێته‌وه و ده‌چێته سه‌ر سێرڤه‌رێك، کە له ڕووی ئه‌منییه‌وه زۆر به‌هێزه و دزه‌یان پێ ناكرێت.
قائید میرۆ




