٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مەریوان فەتحی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (د. ئەندێشە مەریوان)، پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی هەڤاڵی نووسەر (مەریوان فەتحی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ ماڵباتی هەڤاڵی نووسەر (مەریوان فەتحی)         

بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی (د. ئەندێشە)مان زانی، بە خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، هاوبەشی خەمتانین. 

هیوادارین هاوخەمی دۆست و خزمانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و دوا کۆستتان بێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٦ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار