سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی سلێمانی بکات و بەشداری ئاھەنگی دەرچووانی کۆلێژی قەڵاچوالان بکات.
بڕیارە سبەی شەممە، ١٦-١١-٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی بکات و بەشداری لە ئاھەنگی دەرچووانی کۆلێژی قەڵاچوالان بکات.
هاوکات کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکارانی خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران بەڕێوەدەبات.




