وەزیری بازرگانی بۆ KDP، زانیاری لەسەر بڕی پارەی خەرجکراو بۆ جوتیاران رادەگەیەنێت

ھەولێر -KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانی خەرج کرد، لە کۆی ٢٨٦ملیار دینار ١٥٨ملیاری خەرج کردووە، ھەوڵدەدەین ئەوەی ماوە خەرج بکرێت.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: حکوومەتی عێڕاق ١٥٨ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانی خەرجکردووە و بۆ ھەرێمی کوردستانی ناردووە بۆ ئەوەی دابەشی بکات، شایانی باسە تا ئێستا بەبیانووی لەبەردەست نەبووی پارە، پارەی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانیان ھەموو نەناردووە، ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی پارەکەیان ناردووە.
کەمال موسلیم گوتیشی: لە کۆی ٢٨٦ملیار دینار ئەمڕۆ ١٥٨ملیار دیناریان ناردووە، ھەوڵدەدەین بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی ماوە ئەویش ڕەوانە بکرێت، چونکە ئەوە مافی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانە، داواش لە حکوومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ دەکەین ئەو پارەیەی ماوە ئەویش خەرج بکرێت، چونکە دوای خەرجکردنی بڕە پارەی ئەمڕۆ ١٢٨ملیار دیناری دیکە لای حکوومەتی عێڕاق دەمێنێت.
بڵند ئیبراھیم




