نه‌قشبه‌ندی بۆ KDP باسی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ رێگریكردن له به‌بیابانبوون ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- پسپۆڕێكی بواری جیۆگرافیا، باسی مه‌ترسییه‌كانی به‌بیابانبوون له هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كه ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌و بواره‌دا به‌رز ده‌نرخێنێ، كه توانیویه‌تی 20 به‌نداو و زیاتر له 100 پۆند دروست بكات و سنوور بۆ لێدانی بیره‌كان دابنێت.
پ. د. ئازاد نه‌قشبه‌ندی، پسپۆڕی جیۆگرافیای سرووشتی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: به‌بیابانبوون بریتییه له دیارده‌ی داڕمانی ژینگه‌ی سرووشتی، به شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی دابه‌زینی توانای به‌رهه‌مهێنان و ژیاندنی بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان، كه له هه‌رێمی كوردستان دیارده‌ی به‌بیابانبوون به چه‌ندین شێوه به‌دی ده‌كرێت، وه‌ك: راماڵینی ئاویی خاك، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان به تایبه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی، كه به ئاسانی نوێ نابێته‌وه، كه‌مبوونه‌وه و هه‌ژاربوونی رووه‌كی سرووشتی (دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان)، كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی خاك و زۆربوونی ته‌پوتۆز له هه‌وادا، كه هه‌رچه‌نده هۆكاره‌كانی به‌بیابانبوون جۆراوجۆرن، به‌ڵام ئێمه هاوده‌نگین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: مرۆڤ هۆكاری سه‌ره‌كیی دیارده‌ی به‌بیابانبوونه و هۆكاره سرووشتییه‌كان ته‌نیا رۆڵی یارمه‌تیده‌ریان هه‌یه.
دكتۆر ئازاد هه‌روه‌ها گوتی: به پشتبه‌ستن به‌و راستیانه‌ی باسمان كردن، ده‌توانین بڵێین، به‌ڕێوه‌بردنی ژیرانه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك هه‌ر رێگری له روودانی هه‌ندێك له شێوه‌كانی به‌بیابانبوون ده‌كات وه‌ك راماڵینی خاك و ده‌ره‌ماته ئاوییه‌كان، به‌ڵكو ئامرازی سه‌ره‌كیی چاره‌سه‌ركردنی شێوه‌كانی تری به‌بیابانبوونیشه، كه سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، خۆی له دروێنه‌كردنی ئاوی باران و چه‌م و ڕووباره‌كان، دانانی سنوورێك بۆ لێدانی بیر به گشتی و رێگری له لێدانی بیری بێ مۆڵه‌ت ده‌بینێته‌وه، كه هه‌نگاوی گرنگن بۆ رێگریكردن له مه‌ترسییه‌كانی به‌بیابانبوون له هه‌رێمی كوردستان.
دكتۆر ئازاد، هه‌روه‌ها باسی پرۆسه‌ی به‌نداوسازیی له هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: له نێوان ساڵانی 2013 تا 2024 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاد له 20 به‌نداوی دروست كردوون، كه توانای دروێنه‌كردنی (185.5) ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه، كه دوا به‌نداویان گۆمه‌سپانه، جگه له به‌نداوه‌كان حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 100 پۆندی دروست كردوون، كه دروێنه‌ی ئاوی باران و چه‌م و جۆگه‌كانه كه توانای 18 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه دروێنه‌یان بكەن و شایانی باسه كه نزیكه‌ی 15 به‌نداو و 30 پۆندی تریش له بواری جێبه‌جێكردندان، كه توانای گلدانه‌وه‌ی (205) ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه و چه‌ندین پڕۆژه‌ی تریش به‌ڕێوه‌ن بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنەوە.
دەشڵێ: ئه‌م هه‌وڵ و كارانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم جێگه‌ی ده‌ستخۆشین و زۆر گرنگ و پێویستن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی به‌بیابانبوون و وشكه‌ساڵی و كورتهێنانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، كه پلانی ستراتیژین و پێویستییان به به‌رده‌وامی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ئاوزێلی رووباره‌كان.
سه‌لاح جه‌لال




