نێچیرڤان بارزانى، پێشوازیى لە كونسوڵى نوێى میسر كرد

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/11/13، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆز مەحموود فارووق یووسف، کونسوڵی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له هه‌موو بوارە‌كاندا، به‌تایبه‌تیش بوارى بازرگانی، دووپات كرده‌وه. له‌مبارەیه‌وه، باس له جووڵه و ئاستى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میسرى عه‌ره‌بی، كرا.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




