٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى و كونسوڵى گشتیى ئه‌ڵمانیا، په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 2024/11/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز ئالبرێشت فۆن ڤیتكه،‌ كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى ئه‌ڵمانیا، پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و سه‌رسامیى خۆى به‌ ڕێژه‌ى به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردندا نیشان دا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، قۆناغى داهاتوو و هه‌وڵه‌كانى پێکهێنانی كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان، تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش، به‌تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن، كرده‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوچه‌كه و مه‌ترسیى لێكه‌وته‌ی ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار