٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران، دۆخى عێراق و كوردستان، تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/11/13 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.

لە کۆبوونەوەیه‌كدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومەتی هەرێمى كوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، هەروەها بارودۆخی وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تاوتوێ کران.

به‌ڕێز سەرۆک وەزیران ئه‌لسوودانی، پیرۆزبایی لە هەرێمى كوردستان کرد بۆ سەرکەوتنى هەڵبژاردنی پەرلەمان و ستایشی بەشداریی بەرفراوانی هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستانی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كرد کە نیشانەی هۆشیاریی سیاسیی گەلی کوردستان و پابەندبوونیه‌تی بە پرۆسەی دیموکراسییەوه‌.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی هاوبەش و پێویستیی چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان لە ڕێگەی دیالۆگی بیناتنەر و پابەندبوون بە دەستووری عێراقه‌وه‌، کردەوە. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى نێوانیان.

لاى خۆیەوە، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ستایشی پشتگیریی سەرۆک وەزیران ئه‌لسوودانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقی کرد بۆ سه‌رخستنى هەڵبژاردن و جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هەولێر و بەغدا لە قۆناغی داهاتوودا کردەوە.

لە ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق تاوتوێ کران. له‌مباره‌یه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی وڵات لە لێكه‌وته‌كانى ململانێی هەرێمی و کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.

پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەردوولا، ئاماده‌ى بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار