هاتنی محەممەد شیاع سوودانی، بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی كوردستانه

هەولێر-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له گرنگیی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ولێر دەکات و ده‌ڵێت: سوودانی له‌م كاته‌دا ده‌یه‌وێت پشتیوانی له پێکهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ له كوردستان بکات، چونكه دۆخی ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت.
کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-11-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و سوودانی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مووچە و بودجەی فەرمانبەران، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، هەناردەکردنەوەی نەوت و چەندان پرسی دیکە گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
له‌باره‌ی گرنگیی ئه‌م سه‌ردانه‌وه، د. سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته شاری هه‌ولێر و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌ست به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بکرێت و بێگومان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیش ده‌بێت، به تایبه‌ت له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت بابه‌تێكی گرنگ ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیراندا، به لای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه گرنگه پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت، چونكه پێویستە هه‌موو پرسه‌كانی تایبه‌ت به پرسی نه‌وت و داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تدا کۆتایی پێ بهێندرێت".
سوبحی گوتیشی: "ئه‌م سه‌ردانه گرنگه، چونكه سوودانی هه‌میشه پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بووه و رۆڵێكی باڵای له چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌كاندا هەبووە".
دەشڵێ: "هاتنی سه‌رۆكوه‌زیران، زیاتر بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی كوردستانه له‌وه‌ی كه پشتیوانی له كوردستان و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ده‌كات، زۆر پرسیش هه‌ن سوودانی له‌م سه‌ردانه‌دا باسیان بكات، یه‌كێك له‌وانه بابه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وته، چونكه هه‌مواری یاسای بودجه كراوه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بڕیاره بێته په‌رله‌مانی عێراق و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ئێستاش جۆرێك له رێككه‌وتن هه‌یه كه تێچووی بەرهەمهێنانی نه‌وتی كوردستان به‌رمیلی به 16 دۆلار بخه‌مڵێندرێت، كه ئه‌مه ده‌ستپێكێکی باشه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، به لای سوودانییه‌وه زوو پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم خاڵی به‌هێزه بۆ دروستبوونی سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق و ناوچه‌كەدا، جیا له‌وه‌ش پرسی گۆڕانكاری له چه‌ند وه‌زاره‌تێك كه بڕیاره سوودانی بیكات، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه بدرێت، ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگی و لێکتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێویستە".
ناوبراو راشیگه‌یاند: "دۆخی ناوچه‌كه، به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌تی گفتوگۆكان ده‌بێت، چونكه تا دێت گرژی له ناوچه‌كەدا زیاتر ده‌بێت، به تایبه‌ت شه‌ڕی لوبنان و غه‌ززه كه ره‌نگه درێژه بكێشێت، به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كانیش ئه‌وه‌یه كه پێویسته حكوومه‌تێكی ته‌ندروست و به‌هێز له كوردستان دروست بكرێت و هه‌ر حزبێك به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شداری بكات".




