سهرۆكی حكوومهت پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق كرد

ههولێر-KDP.info- کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ی11ی2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێكرا.
چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی و سوودانی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مووچە و بودجەی فەرمانبەران، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، هەناردەکردنەوەی نەوت و چەندان پرسی دیکە گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.




