نێچیرڤان بارزانى بهشداریى له كردنهوهى COP 29دا كرد

باكو-KDP.info- پاش ئەوەی دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەسەر بانگھێشتی فەرمیی بەڕێز ئیلھام ئەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان گەیشتە باکوی پایتەختی وڵاتەکە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/١١/١٢، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کارەکانی کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاووھەوا (COP٢٩)دا کرد.
لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆنگرەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، چاوی بە ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان کەوت کە لە کۆنگرەکەدا بەشدارن. کارەکانی COP٢٩ تا ٢٢ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن و تیایدا وڵاتانی بەشدار دەربارەی چۆنیەتیی پاراستنی گۆی زەوی لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاووھەوا و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی، دەکۆڵنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان، بەشداریی لە ئێوارەخوانێکی بەڕێز سەرۆکی ئازەربایجاندا کرد کە بۆ میوانانی COP٢٩ ساز کرابوو.
ھەر لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لەسەر تۆڕی ئێکس، سوپاسی بەڕێز سەرۆکی ئازەربایجانی کرد بۆ بانگھێشتەکەی، ھەروەھا پیرۆزبایی لە حکوومەت و گەلی ئازەربایجان کرد بۆ میوانداریکردنی سەرکەوتووانە و ڕێکوپێکی کۆنگرەکە.







