سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە باكووە په‌یامێكی ڕاگەیاند

باكو-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی به‌شداری له كۆنفراسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا لە باكو بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، خۆشحاڵم كە لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا لە باكو بەشداری دەكەم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئەم كۆبوونەوە ساڵانەیە دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی بەرەو داهاتوویەكی سەقامگیرتر هەنگاوی كاریگەر بنێین.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، پێكەوە دەتوانین ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە و هەسارەیەكی تەندروستتر بۆ نەوەكانی داهاتوو جێ بهێڵین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی11ی2024، به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بیست و نۆیه‌مین كۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ بیست و نۆ ده‌ستی پێكرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیلهام ئەلیێڤ سەرۆكی ئازەربایجان له كۆپ 29 به‌شداره.
ئه‌مساڵ له كۆنفرانسه‌كه‌دا 190 سه‌ركرده و سه‌رۆكوه‌زیر و نوێنه‌ری وڵاتان له كۆپ 29 به‌شدارن و كۆنفڕانسه‌كه‌ش ماوه‌ی 11 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئامانجی كۆنفرانسه‌كه بەرزکردنەوەی داهاتی سندوقی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانکاریی کەشوهەوایە بۆ 100 ملیار دۆلار، ئەم بڕە پارەیەش ساڵانە بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی تازەگەشەسەندوو، لە بەرەنگاربوونەوەى کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا بەکاردەبرێت.




