بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یادی لە دایکبوونی دانیال میتران دەکرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ١٠٠ ساڵەی لە دایکبوونی دانیال میتران، ھاوسەری فرانسوا میتران، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت.
دانیاڵ میتران لە ساڵی ١٩٩١ چاوی بە سەرۆک بارزانی و ئاوارە کوردەکان کەوت و لە نزیکەوە دۆخی سەختی ھاووڵاتییانی کوردی بینی. لەوێ گوتی: "ھەوڵمان داوە دەنگی کورد بگاتە جیھان".
پاشان فەرەنسا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و پاراستنی گەلی کوردستانی کرد. لە ئەنجامدا، بڕیاری ٦٨٨ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ کورد دەرچوو کە ناوچەی دژە فڕین و ناوچەی ئارامی لە ھێلی ٣٦ دروست کرد.
میتران لە ٢٩ی ئۆکتۆبەر ١٩٢٤ لە ڤێردونی ڕۆژھەڵاتی فەرەنسا لە دایکبووە و لە ٢٢-١١-٢٠١١، کۆچی دوای کرد.





