ماڵپەڕی KDP زانیاریی ورد له‌سه‌ر کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا (COP 29) بڵاو ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info- شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، به‌شداری له كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له ئازه‌ربێیجان ده‌كات، کە بڕیاره چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بێت و یه‌كێك له پرسه گرنگه‌كانیش، بابه‌تی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ 11ی11ی2024 یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربێیجان به‌ڕێوه ده‌چێت، كه 6 هه‌زار كه‌سایه‌تی و شاندی گه‌وره‌ی جیهانی تێیدا به‌شدارن، شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شداردەبێت کە یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه، بابه‌تی گۆڕانی كه‌شوهه‌وایە و كاریگه‌رییە خراپەکانی ئه‌و بواره له رووی ته‌ندروستیی جیهانییه‌وه ده‌خرێنه ڕوو.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، راپۆرتێكی له‌و باره‌وه ئاماده كردووه، به تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه بڵاو بوونەتەوە، له ماوه‌ی 11 رۆژی كۆنفراسه‌كه‌شدا پرسه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌وام باس ده‌كرێن و پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و رێكخراوی فاو و هەروەها ئه‌وانه‌ی له بواری خۆراك كار ده‌كه‌ن، راپۆرتی گرنگیان له‌و باره‌وه ئاماده كردووه.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، جیا له كۆبوونه‌وه گرنگه‌كان له بواری ته‌ندروستیی جیهانی، كۆمه‌ڵێك دیداری سیاسیی گرنگیش له نێوان سه‌ركرده‌ی وڵاته گرنگه‌كانی جیهان ئه‌نجام ده‌درێن، به تایبه‌ت شاندی هه‌رێمی كوردستان كه راپۆرتی خۆیان ئاماده كردووه، كه چۆن له ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕووی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بوونه‌ته‌وه و چاكسازیی زۆر له‌و باره‌یەوه کراوە.
هەر لە كۆنفرانسه‌كه‌دا، باس له ده‌ردانی گازه ژه‌هراوییه‌كان ده‌كرێت و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی پاشماوه‌ی خۆراكیش دەخرێتە بەرباسەوە، كه مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گەورەی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دروست کردووە، هەروەها له كۆنفرانسەکەدا زیاتر جه‌خت له بابه‌تی به‌فیڕۆدانی خۆراك ده‌كرێته‌وه، کە ئایا وڵاتان چی ده‌كەن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه ببنه‌وه، جیا له‌وه‌ش، بابه‌تی رێگریكردن له دروستبوونی لافاو و كاره‌ساتی سرووشتی، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
جێی باسە، له رۆژه‌كانی یه‌كه‌م و هه‌فته‌ی یه‌كه‌می كۆنفرانسدا، ئاماری ترسناك له‌باره‌ی خراپ به‌كارهێنانی پاشماوه‌ی خۆراك و پیسبوونی ژینگه دەکرێت، کە به هۆی كارگه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها باس له زۆربوونی نه‌خۆشیی جه‌ڵته و شێرپه‌نجه ده‌كرێت، کە به هۆی ئه‌و گۆڕانگارییه خراپانه‌وە، تەندروستیی گشتییان خستووەتە مەترسییەوە.




