د. هێمن هەورامی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا دەکات

هەولێر-KDP.info- ئهمڕۆ یەکشەممە ۲٠۲٤/۱۱/۱٠، د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا کرد، کە پێکهاتبوون لە دەیڤد هێلی، جێگری سەرۆکی شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق، لینارت دیریدر، سەرۆکی بەشی هەماهەنگی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕادو بوتوم، سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر.
لە دیدارەکەدا ڕەوشی سیاسی و ئابووری و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەوردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەشداری زۆری خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن، بە خاڵێکی بەهێز و جیاکەرەوەی دیموکراتییەتی هەرێمی کوردستان ئەژمار کرا.
هەر لەدیدارەکەدا د. هێمن هەورامی دید و تێڕوانینی لە هەمبەر پێشاتهاتەکان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم بۆ شاندەکە خستەڕوو و جەختیشی له دووبارەبوونەوەی شەرعیەتی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان کردووە، سوپاسی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی دۆستی کرد، کە هاوکار و هەماهەنگ بوون لە ئەنجامدان و چاودێریکردن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.




