٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی باکۆ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی زانیاری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە لوتکەی جیھانی ئاوھەوا لە باکۆ دەکات.

سبەینێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە شاری باکوی پایتەختی ئازەربایجان لە لوتکەی ئاوھەوا بەشداری دەکات کە بڕیاریە لوتکەکە تاوەکو رۆژی هه‌ینی 22ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

لوتكه‌ی ئاوھەوا  كه‌ به‌ كۆپ بیست و نۆ ناسراوه‌ له‌ به‌یانی دووشه‌ممه‌ 11ی تشرینی دووه‌م لە شاری باکوی پایتەختی ئازەربایجان ده‌ستپێده‌كات.

لوتكه‌ی كۆپ 29 گرنگترین کۆبوونەوەی جیهانە سەبارەت بە گۆڕانی ئاوھەوا، لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لوتکەی ئەمساڵ کە بیست نۆیه‌مین لوتکەیە، لە به‌یانی یازده‌ تاوه‌كو بیست و دووه‌می ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەی ئەمساڵ لە ئازەربایجان رێککەوتنە لەسەر چۆنییەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە هەژارانەی بەدەست گۆڕانی کەشوهەواوە دەناڵێنن، هەروەها بە ئامانجی سنووردارکردنی دەردانی گازە گەرمکەرەکان و کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. رێککەوتنی گۆڕانی کەشوهەوا لە ساڵی 1992، لەلایەن نزیکەی 200 وڵاتەوە واژۆ کراوە، کۆنفرانسی لایەنەکان كۆپ دەزگای بڕیاردەری ئەو رێککەوتنەیە، نوێنەرانی ئەم وڵاتانە ساڵانە کۆدەبنەوە بۆ دانوستاندن لەسەر باشترین رێگاکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆکارە بنەڕەتییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

هەواڵی پەیوەندیدار