گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP: بۆ ئه‌م بابه‌تانه سودانی سه‌ردانی هەرێم ده‌كات

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، باسی بارودۆخی سیاسی به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت، و سه‌ردانه‌كه به‌ئه‌رێنی ده‌بینین بۆ هه‌ولێر و به‌غدا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و كۆی گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا باس ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له‌ماوه‌ی رابردوو لێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و عێراق هه‌بووه بۆیه ئه‌م سه‌ردانه‌ش ئه‌رێنی ده‌بێت.




