٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ماڵئاوایی له‌ كونسوڵى گشتیى ئیمارات ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا سوپاسى به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهرى، كونسوڵى گشتیى ئیماراتی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕۆڵى له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى ئیمارات، خۆشحاڵیى خۆى به‌ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگیرى و هاوكارییان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یدا.

هەواڵی پەیوەندیدار