٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى باڵیۆزى ژاپۆن ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز ماتسومۆتۆ فۆتوشى، باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ كار و هه‌وڵى به‌ڕێز باڵیۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستایشى ڕۆڵى ئه‌رێنیى ژاپۆنى له‌ پشتگیریكردنى‌ سه‌قامگیرى و په‌ره‌پێدان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ به‌ڕێز فۆتوشى خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز باڵیۆزى ژاپۆن، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتگیریى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار