٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 11/9، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی ژاپۆنی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە. هەروەها بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هاریکاری و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کرد.

باڵیۆزی ژاپۆن خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار