سەفین دزەیی پێگەیشتوویی ئاستی پهیوهندییهكانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا دهخاتهڕوو

ھەولێر-KDP.info- سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی ئاهەنگیی یادی لە دایکبوونی شا چارڵزی سێیەم وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە پەیوەندییە سیاسیی و دیپلۆماتییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد.
سەفین دزەیی گوتی، "پەیوەندییە سیاسیی و دیپلۆماتییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا گەیشتووەتە ئاستێکی پێگەیشتوو، هەوڵمانداوە ئەو پەیوەندییە لە بواری ئابووری، بازرگانی و بوارەکانی دیکە ڕەنگ بداتەوە".
دزەیی گوتیشی، "خۆشبەختانە کۆمیسیای ئابووری شا سەردانی ئێمەی کرد و کارنامەیەکمان ئیمزا کرد کە یارمەتیمان دەدات بۆ دروستکردنی نەخشە ڕێگەیەك بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی توانا و زانیارییەکانی کەرتەکانی بازرگانی، تەندروستی و پەروەردەیی".
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروا ڕایگەیاند، "لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا لەگەڵ زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانیا هەنگاوی ئەرێنیمان ناوە، ئەمەش ئاماژەیەکی باشە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان و ئامادەین زیاتر بەرەوپێشی ببەین.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا بە بەشداری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی یادی 76 ساڵەی لە دایکبوونی شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا سازکرد.




