٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شیرین فوئاد بۆ KDP: خەڵک لەوە تێگەیشتن كه‌ دەبێت دەنگ بە پارتی بدەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کورد، باسی سەرکەوتنی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت: خزمەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە خەڵک و خاک و نیشتمان، ھۆکاری ئەوەیە دەنگەکانی زیاد بکات دەشڵێت، ئەگەر گرفتی تەکنیکی نەبوایە، لەم ھەڵبژاردنەدا دەنگی پارتی دەگەیشتە ملیۆنێک، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەنگی پارتی زۆر زیادی کردووە.

شیرین فوئاد مەعسووم، سیاسەتمەداری کورد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان چیتر حزبێک نییە لەسەر ئاستی کوردستان قسەی لەسەر بکرێت، ئێستا پارتی حزبێکی ملیۆنییە و بەرەو زیاتریش ھەنگاو دەنێت، چونکە ئەو ژمارەیەی ھەیە زۆر لەوەی ئێستا زیاتر دەبوو، بەڵام بەشێکی زۆری دەنگدەرانی پارتی پەنجەمۆریان نەدەخوێندرایەوە یان کارتی دەنگدانیان کێشەیان ھەبوو یاخود مۆری دەنگدانیان بە ھەڵە لە فۆڕمەکە دابوو، بۆیە دەنگێکی زۆریش ھەژمار نەکرا، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە پارتی حزبێکی جەماوەرییە و دەنگدەری تەنیا لەناوخۆی حزب نییە.

شیرین فوئاد مەعسووم گوتیشی: بە بەڵگەوە دەسەلمێندرێت پارتی دیموکراتی کوردستان چۆن دەنگی زیادی کردووە، پێشتر ١١١ کورسیی پەرلەمان ھەبوو و ٤٥ کورسی هی پارتی بوو، ئێستاش کێبڕکێ لەسەر ٩٥ کورسییە و لەو ٩٥ کورسییە پارتی ٣٩ کورسی پەرلەمانی بەدەست ھێناوە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە دەنگی پارتی زۆر زیادی کردووە، ئەم زیادبوونەش لە بەرامبەر ئەو خزمەتەیە کە پارتی لە سەرکردایەتیکردنی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکوومەت پێشکەشی ھاووڵاتیان و خاک و وڵاتی کردووە.

سیاسەتمەداری کورد شیرین فوئاد مەعسووم دەشڵێت: مەسروور بارزانی و نووسینگەکەی و تیمە وەزارییەکەشی لە کابینەی نۆیەمدا، ڕۆڵێکی جیاواز و مۆدێرن و پڕخزمەتیان ھەبوو، خەڵکیش شاھیدی سەرکەوتنیان بوو، بۆیە ھەر زوو خەڵک جارێکی دیکە لەوە تێگەیشتن بۆ خزمەتی زیاتر دەبێت ھەر دەنگ بە پارتی بدەن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار