نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ستایشى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/11/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا له هه‌رێمى كوردستان، كرد.
له دیدارێكدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز به‌رپرسى نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا وێڕاى پیرۆزبایى بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاما‌ژه‌ى به‌وه كرد كه به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌وان، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، سه‌ركه‌وتووانه و به ڕێكوپێكى به‌ڕێوه چووه و مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌وانه، بۆ ئه‌وه‌ش، ده‌ستخۆشیی له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودانى زیاتر به هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستن و ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ پته‌وكردنى دامه‌زراوه‌كان.
مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




