٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سه‌رۆكی ئه‌مریكا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/11/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت: "بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی ئەمریكا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكەم، بە هیواین پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا قووڵتر بكەینەوە و بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە، پێكەوە كار بكەین."

هەواڵی پەیوەندیدار