مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (بەرھەم غەریب) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (غەریب دەروێش تۆفیق مەسۆیی) باوکی ھەڤاڵ (بەرھەم غەریب)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بۆ بەڕێز ھەڤاڵ (بەرھەم غەریب)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (غەریب دەروێش تۆفیق مەسۆیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤




