نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە یادی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریکا كرد

هه‌ولێر-KDP.info- هوشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریکا کرد
ئه‌مڕۆ دووشەممه 4ی تشرینی دووەمی 2024 له هۆتێل ڕۆتانای شاری هه‌ولێری پایته‌خت، هوشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریکا کرد کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ڕێکخرا بوو.
جێگەی ئاماژەپێکردنە له‌و ئاهه‌نگه‌دا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ژماره‌یه‌كی زۆری کەسایەتی و به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون.




