٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خزمەتی پێشمەرگایەتی لە ساڵی 1960 بۆ 1992 هەژمار دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر‌-KDP.info- لەمەودوا وەزارەتی دارایی خزمەتی پێشمەرگایەتی هەژمار دەكات و لە نووسراوێكی بۆ وەزارەتەكانی تر ئاگاداریان دەكاتەوە، خزمەتی پێشمەرگایەتی هەژمار بكەن. 

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كە 23ی10ی2024 دەرچووە، وەزارەتی دارایی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان لەبارەی چۆنیەتیی هەژماركردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی ئاگادار كردووەتەوە.

لەو نووسراوەدا بە گشتاندنی دارایی ژمارە شەشی ساڵی 2024دا هاتووە: "هەژماركردنی راژە و خزمەتی پێشمەرگایەتی بۆ ماوەی نێوان ساڵی 1970 بۆ 1974، بەپێی رێنوێنییە بەركارەكان هەژمار دەكرێت، واتا خزمەتی پێشمەرگایەتی لە ماوەی 11ی9ی 1960 بۆ 21ی 3ی 1992 هەژمار دەكرێت."

بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی، ئەوانەی پێش راپەڕین پێشمەرگە بوون، دەتوانن خزمەتەكەیان بۆ هەژمار بكەن، بەڵام لە نووسراوەكەدا باسی لە خزمەتی پێشمەرگایەتی لە دوای ساڵی 1991 نەكراوە.

ماوەی چەند ساڵێك بوو خزمەتی پێشمەرگایەتی هەژمار نەدەكرا و كەس نەیدەتوانی خزمەتی خۆی بۆ وەزارەتێكی تر ببات، ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی لەمڕۆوە دەتوانرێت خزمەتی پێشمەرگایەتی لەڕێی وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی تر بگوازرێتەوە و هەژمار بكرێت، خزمەتەكە بۆ خزمەتی وەزیفی و خانەنشینی سوودی لێ وەردەگیرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار