د.سه‌باح خۆشناو بۆ KDP: ڕێگری له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من زه‌وتكردنی ئازادی هاووڵاتییانه

هه‌ولێر -KDP.info- پرۆفیسۆرێكی بواری ئابووری و دارایی گشتی، سه‌باره‌ت به هه‌ژماری من دەڵێت، هیچ گرفتێكی یاسایی نییه و سیسته‌مێكی بنه‌ماییه بۆ پرۆسه‌ی به‌دیجیتاڵكردن و سه‌ره‌تای متمانه‌ی سیسته‌می بانكییه له نێوان هاووڵاتی و دارایی گشتی و هاووڵاتی له‌گه‌ڵ بانكه‌كان.
پ.د.سباح سابر خۆشناو، پسپۆری ئابووری و دارایی گشتی کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری/ زانکۆی سەڵاحەدین، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند به گوێرەی ده‌ستووری عێراق له مادده‌كانی 110 و 111 و 112 و 114 و 115 و هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی دی كه په‌یوه‌ستن به دەسەڵاتی ئابووری و ئیداریی، حكوومه‌تی هه‌رێم له بواری دارایی و گومركی و نه‌وتییه‌وه خۆی ئیدارەی خۆی دەکات، هیوادارین عه‌قڵیه‌تی سیاسی و جێبه‌جێكردن له عێراق ڕاستببێتەوە و گرفته‌كانی بواری نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان چاره بكرێن كه له سوودی هه‌مووانه.
د،خۆشناو گوتی: هه‌ر چه‌شنه ڕێگرییه‌كیش به هه‌ر ناوێك له فه‌رمانبه‌ر و خه‌ڵك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی هه‌ژماری من ده‌چێته چوارچێوه‌ی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی هاووڵاتی له كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی، به تایبه‌تی ئه‌و دیدگا سیاسییه‌ی بۆ له سلێمانی ده‌یه‌وێ به‌ر به‌و پرۆسه‌یه بگرێ به ناوی ته‌وتین كه خه‌ڵك تووشی قه‌له‌قی و ئیلزامكردن به ویستی لایه‌نێك دەكات، ئه‌مه ده‌بێته هۆی زه‌قكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیاردەی کە ناوی نراوه دوو ئیداره‌یی.
دەشڵێت، پێویستە هەموو لایەک پشتیوانی لە ھەژماری من بکەن، به‌بێ جیاوازیی سیاسی و ئایدۆلۆژیی، چونكه بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانه و دواتریش هاووڵاتییان سوودی لێ ده‌بینن.
سه‌لاح جه‌لال




