فه‌همی بورهان له ڕێگه‌ی KDPیه‌وه مه‌ترسیه‌كانی كورد له سه‌رژمێری ئاشكرا ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ئاشكرای كرد، كورد تێبینیی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له ناوچه كوردستانییه‌كان هەیە و ده‌ڵێ، داواكاریی خۆمان داوه‌ته به‌غدا.
فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرین، به‌ڵام ناكرێت سه‌رژمێری ببێته هۆكار بۆ زیاتر تێكچوونی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كان و مه‌ترسیی كورد له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، کە له خانه‌قینەوە تا شنگال ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كان ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه، واتا مادده‌ی 140ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار بێت، ئه‌مه به مه‌ترسی ده‌زانین، چونكه له حه‌وت ساڵی سه‌رده‌می راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، عه‌ره‌بێكی زۆر هاورده‌ی كه‌ركووك كراون.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌شڵێت: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماده بوونه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاریی خۆی گه‌یاندووەته حكوومه‌تی فیدڕاڵی و نایشارینه‌وه تێبینی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌یه، یه‌كێك له داواكارییەکانی ئێمه ئه‌وه‌یە، هه‌رچی خه‌ڵكی كه‌ركووك و شنگال و ناوچه كوردستانییه‌كانه له هه‌ر كوێیه‌ك نیشته‌جێن، له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌ژمار بكرێن نه‌ك ئاواره، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی به‌هۆی ته‌عریبه‌وه هاتوونه‌ته ناوچه كوردستانییه‌كان، له‌سه‌ر ئەو ناوچانەی لێوەی هاتوون هه‌ژمار بكرێن.
فه‌همی بورهان ئاماژەی بۆ ئه‌وەش كرد: لیژنه‌یه‌كی باڵامان هه‌یه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاریی خۆی گه‌یاندووەته به‌غدا، ئێمه باوه‌ڕمان به پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان هه‌یه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له ئێستادا سەرقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و تێبینیانه‌ی كورده، چونكه كورد له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له عێراق ئه‌زموونێكی تاڵی هه‌یه و نامه‌نه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه دووباره ببێته‌وه.
قائید میرۆ




