سەرۆکی حکوومەت و کونسوڵی ئیمارات پەیوەندی نێوانیان تاوتوێ کرد

ههولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد كە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی سەرۆكی حكوومەتی كردبوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە 3/11/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلزاهری، کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد كە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی سەرۆكی حكوومەتی كردبوو.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، سوپاسی کونسوڵیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە هەبووە.
کونسوڵی گشتیی ئیمارات، پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ستراتیژی ناو برد و جەختیشی لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.




