"ئه‌وانه‌ی دووربینانه سه‌یری داهاتوو ده‌كه‌ن گه‌وره‌یی پارتییان له‌به‌ر چاوه"

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فڕاکسیۆنی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه جۆرێك له نزیكبوونه‌وه‌ی كوتله جیاوازه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق به‌رانبه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه و پارتی كلیلی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانه.
د. سه‌باح سوبحی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌م له به‌غدا و هەم له کوردستان سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه په‌یڕەو ده‌كات و هه‌میشه بۆ دوور ده‌ڕوانێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی دووربینانه سه‌یری داهاتوو ده‌كه‌ن، هه‌میشه ئه‌و گه‌وره‌ییەی پارتییان له‌به‌ر چاوه، کە ده‌رئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌تەش ئێستا به‌شێكی زۆری كوتله عێراقییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له پارتی نزیك ببنه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەشڵێ: ئێستا له په‌رله‌مانی عێراق بەشێکی زۆر لە كوتلەکان تێده‌گه‌ن كه پارتی چۆن پرسه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه، بۆیه خۆشبه‌ختانه هاتنه‌پێشه‌وه بەرەو لای پارتی زیاتر بووه، به تایبه‌ت دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.




