سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى له به‌ڕێز د. ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پیرۆزبایى له د. مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به گه‌رمى پیرۆزبایى له براى به‌ڕێزم د. مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم. دڵنیاین كه هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزیان هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییه به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاریكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى وڵات له به‌ڕێوه‌بردنى سیاسى و كارگێڕى و یاساداناندا.
هیواخوازین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى به‌ڕێزیان ببێته هۆى پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ییى نیشتمانى بۆ به‌گه‌ڕخستنى هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى باشترى وڵات‌دا به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كاراتر به‌رده‌وام بێت له ئه‌ركى یاسادانان كه وه‌ڵامگۆى چاوه‌ڕوانییه‌كانى گه‌ل بێت و سه‌قامگیرى و ئێستا و داهاتووى وڵات به‌هێزتر بكات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/11/1




