سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له خاتوو جانێت ئالبێردا باڵیۆزى نوێى شانشینى هۆڵه‌ندا له عێراق، كرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه خاتوو ئالبێردا خۆشحاڵیى خۆى به سەردانەکەی و ده‌ستبه‌كاربوونی لە هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، هەروەها پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان، كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له بواره جیاكاندا، كرده‌وه و ستایشى ڕۆڵى هۆڵه‌ندا له هاوپه‌یمانیى نێوده‌ڵه‌تیى دژى داعشدا و هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرا.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌وه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.




