٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆکی حکوومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا لە عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن، ھاوکات ھەردوولا  پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پڕۆسەی ھەناردەکردنەوە نەوتیان تاووتوێ کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠/٢٩، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێلینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی. باڵیۆزی ئەمەریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کەشێکی ئاسایی و ئاشتییانە بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداریش بەرز بوو.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێ و لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، ھەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پڕۆسەی ھەناردەکردنەوە تاووتوێ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار