٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازیى له‌ عەممار ئەلحەکیم كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حیکمە لە ھەولێر لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا و پیرۆزبایی "سەرکەوتنی" ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ١٠ی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکوومەت کرد، کە لە کەشێکی ئارام و شەفاف و دیموکراتیانەدا بەڕێوەچوو.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان کرا.

ھەروەھا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق ئاڵۆگۆڕ کرا، کە بڕیارە لە ٢٠ی مانگی داھاتوو ئەنجام بدرێت. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە سەرژمێری، تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان و بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی ھاووڵاتیانی عێراق بێت و دوور بێت لە ھەر ئامانج و پرسێکی سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار